دوای ئەوەی نێچیرڤان ئیمامی، ئەفسەر لەسەر میلاکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەریمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کۆمێنتێکی بۆ مقدم بارزان عثمان بەرپرسی بنکەی پۆلیسی ناوشاری هەڵەبجە نووسیوە کە مقدم بارزان تەنها کار بۆ خەڵکی یەکێتی دەکات و حزبایەتی دەکات.
لە شەوی ١٧/١٨-٨-٢٠٢٢ مەفرەزەیەکی تایبەت هەلیانکوتاوەتە سەرماڵی نێچیرڤان لە هەڵەبجە و دەستگیریان کردووە، لە ئیستا چارەنوسی نێچیرڤان نادیارە، جێگای ئاماژەیە نێچیرڤان لە لقی١٢ خۆی بۆ ئەندامی کونگرەی چواردەی پارتی کاندید کردووە، بۆیە گەڕاوەتەوە هەڵەبجە و سەردانی ئەندام و لایەنگرانی پارتی کردووە.
وەڵام بدەوه