KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەت پێشوازیی لە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دەکات

ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە 14 ی ئاب مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان،  پێشوازیی لە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کرد.
لە دانیشتنەکەدا دوا رەوشی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا گفتوگۆی لەسەر کرا.
سەرۆکی ھاوپەیمانێێ فەتح ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیەکەی رۆلێکی کارایان لە هاوکێشە سیاسییەکانی عێراقدا هەیە، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەکان و پێکهاتەکانی عێراق ڕێگەی گفتوگۆ بگرنەبەر  و هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە تاکو عێراق لەو دۆخە مەترسیدارە رزگار بکەن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پالپشتیی حکومەتی هەرێمی بۆ هەموو جۆرە دانوستان و گفتوگەیەک دەربڕی کە لە سەر بنەمای یەکترقبولکردن و بەهێز کردنی متمانەی نێوان گشت پێکهاتەکانی عێراق بێت. هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە پێکهاتەکانی عێراق زۆر بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە کە دەکرێت ببنە بنەمای لەیەکتر نزیکبوونەوە و چارەسەری کێشەکان.
سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە جێبەجێ کردنی دەستور لە بەرژەوەندیی هەموو پێکهاتەکانە و عێراق دەخاتە سەر ڕاستەڕێی پێشکەوتن و بووژانەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه