دەستەی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراقی لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردووەتەوە كە لەمشەوەوە شەپۆلێكی باران زۆرینەی رەهای پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە و تا بەیانی رۆژی شەممە بەردەوامیی دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم 19ی كانوونی یەكەمی 2024، دەستەی كەشناسیی عێراقی بڵاوی كردووەتەوە كە كەشی باراناوی چاوەڕوانكراو بۆ عێراق لە ئێوارە و شەوی ئەمڕۆوە دەست پێ دەكەن و لەرۆژی شەموو بەیانییەكەی كۆتایی دێت و لەبارەی یەكەم شوێنیشیەوە كە كاریگەر دەبێت بە شەپۆلەكە ئەمشەو، ناوچەكانی رۆژئاوای عێراق و پارێزگاكانیەتی كە بارانێكی كەم و هەورەتریشقە و ماوەیەكی زۆر چالاك دەبێت.
لەبارەی پارێزگاكانی تری عێراقەوە بە هەرێمی كوردستانیشەوە كەشناسیی عێراق ئاماژەی داوە كە سبەی جومعە بەیانییەكەی یا كاتی نیوەڕۆ شەپۆلەكە كاریگەر دەبێت لەم ناوچە و پارێزگایانە و لە پارێزگاكانی باكور و هەرێمی كوردستانیش بڕی باران بەراورد بە ناوچە و پارێزگاكانی تری عێراق زیاتر دەبێت لەكاتی ئەم شەپۆلەی باراندا.
راگەیەنراوەكەی كەشناسیی بڵاویشی كردووەتەوە كە سبەی هەینی لە كاتەكانی ئێوارە ئەگەری لێزمە باران و بەخووڕی هەیە و بڕێكی زۆر باران لە كاتێكی كەمدا دەبارێت بە تایبەت لە پارێزگاكانی باكوری عێراق و ناوەڕاست.


وەڵام بدەوه