دوای ناڕەزایەتییەكان بەرانبەر بە دامەرزاردنی ژمارەیەك وانەبێژ و فەرمانبەر بەشێوەی ناشایستە و بە پاكانەی حزبی و كەسی، دواجار لەژێر گوشاردا، تەواوی پرۆسەكە هەڵوەشایەوە و سەرۆكی زانكۆكەش درایە دادگا.
ئەمڕۆ چوارشەم 18ی كانوونی یەكەمی 2024، تەواوی پرۆسەی دامەزراندنی ژمارەیەك وانەبێژ و فەرمانبەری زانكۆی راپەڕین كە بە ناشایستەیی دامەزرابوون هەڵوەشایەوە، گرێبەستی هەموو ئەو كەسانە هەڵوەشاوەتەوە كە بە واستەی حزبی و كەسیی نزیكیان لە بەرپرسانی زانكۆ دامەزرابوون. لە دوای فراوانبوونی ناڕەزایەتییەكان دژی دامەزراندنی ئەو كەسانە لە زانكۆی راپەڕین، سەرۆكی زانكۆكە دراوەتە دادگا، ئەوەش بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەم پرۆسەیەی ناڕەزایەتیی چەندین وانەبێژ و فەرمانبەری دانەمەزراوی زانكۆكەی لێ كەوتەوە.
جێی باسكردنە لە ماوەی مانگی رابردوو نزیكەی 400 كەس لە وانەبێژ و فەرمانبەری زانكۆی راپەڕین دامەزران، ئەمەش ناڕەزایی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا، بەهۆی ئەوەی دەگوترا ئەم كەسانە بە ناشایستەیی و بە واستەی حزبی یان نزیكییان لە بەرپرسانی زانكۆكە دامەزراون.


وەڵام بدەوه