وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەبارەی ئەو قوتابییانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن بڕیاریدا، بەهۆی پشووەكانی سەری ساڵەوە دەتوانن لە 20ی ئەم مانگەوە بگەڕێنەوە وڵات تا 5/1/2025 و ئەم ماوەیە بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەكرێت.
ئەمڕۆ سێشەم 17ی كانوونی یەكەمی 2024، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیدا هاتووە، بەهۆى نزیکبوونەوەى پشووەکانى سەرى ساڵى نوێ و لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى ئەو قوتابییانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، د.ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە ڕێگەپێدان بە قوتابییانی دەرەوەی وڵات بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
لەبارەی ماوەی رێگەپێدانیان، وەزارەت رای گەیاندووە كە قوتابییەكان دەتوانن، لە ڕێکەوتى 2024/12/20 تا 2025/1/5 بۆ ماوەی 16 رۆژ بمێننەوە و ئەو ماوەیەى لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن، بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.


وەڵام بدەوه