Kurdistan Press - سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كۆبووەوە سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كۆبووەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كۆبووەوە

ئه‌مڕۆ سێشەممە ‌مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ جەنەراڵ کێڤن لێیهی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.
له کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و سووریا و پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا کرا، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش و تیرۆر.
هەروەها بیروڕا لەبارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا ئاڵوگۆ کرا و هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی سووریا و دابینکردن و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەم وڵاتە.
بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە پێشکەوتنەکانی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا