بڕیاره سبه‌ی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له پیرمام كۆ ببنه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه به مه‌به‌ستی گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومه‌تی كابینه‌ی 10یه كه پارتی، ئه‌ركی پێكهێنانی حكوومه‌تی به‌هۆی هێنانی زۆرینه‌ی كورسی و ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆ.
یه‌كه‌م جار نییه پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گفتوگۆ ده‌كه‌ن، پێشتر شاندی پارتی له سلێمانی سه‌ردانی حزبه‌كانی كردبوو له ناویشیاندا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی هه‌موو هه‌وڵێك هه‌یه له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی، پرسی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلا بكرێته‌وه.
رۆژی دووی كانوونی یه‌كه‌م، په‌رله‌مانی كوردستان /خولی شه‌شه‌م/ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی گرێ دا كه به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار له نه‌وه‌ی نوێ سه‌رپه‌رشتی دانیشتنه‌كه‌ی كرد.
ئێسته هه‌ریه‌ك له پارتی و یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كاندیدی خۆیان بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌یه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی رێككه‌وتنی سیاسیی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان.
هه‌موو هه‌وڵێك ئه‌وه‌یه كه له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی، پرسی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلا بكرێته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته یه‌كێتی ره‌تی كردووه‌ته‌وه كه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ربگرێت و چاوه‌ڕێی گفتوگۆی سبه‌ی ده‌ركرێت.
له 20ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه چوو، پارتی 39 كورسی و یه‌كێتی ته‌نیا 23 كورسیی په‌رله‌مانی به ده‌ست هێنا.
وەڵام بدەوه