Kurdistan Press - پڕۆژەیەکی بەرھەم ھێنانی کارەبا لە پارێزگای دھۆک جێبەجێدەکرێت پڕۆژەیەکی بەرھەم ھێنانی کارەبا لە پارێزگای دھۆک جێبەجێدەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پڕۆژەیەکی بەرھەم ھێنانی کارەبا لە پارێزگای دھۆک جێبەجێدەکرێت

شاکر مەحموود، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بڕیارە وێستگەیەکی نوێی بەرھەمھێنانی کارەبا لە سنووری چەمانکێ و سەرسنگ دروست بکرێت و تێیدا لە قۆناغی یەکەم ١٠٠ مێگاوات کارەبا بەرھەم دێنێت و لە قۆناغەکانی دیکەش ڕێژەی بەرھەمھێنانی وێستگەکە دەگەیەندرێتە ٣٠٠ مێگاوات کارەبا ئەمەش کاریگەری لەسەر زیادبوونی بەرھەمھێنانی کارەبا دەبێت".

بەڕێوەبەری گشتی کارەبای دھۆک گوتیشی: "بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکرێت و سوود لەو غازەی لە بیرە نەوتەکانی ناوچەکە به‌فیڕۆ دەچێت وەردەگیرێت و کارەبای لێ بەرھەم دێت، ھاوکات ڕوونیشیکردەوە، کارەبای پارێزگای دھۆک لە کۆنتڕۆڵی گشتی ھەرێمی کوردستانەوە لە رێگەی تۆڕی نیشتیمانی دەگات، لەبەر ئەوەش ھەر بڕە کارەبایەک لە پارێزگای دھۆک یان پارێزگایەکی دیکە بەرھەم بێت ئەوە دەچێتەوە ناو تۆڕی گشتی کارەبای ھەرێمی کوردستان، بەڵام بەرھەمھێنانی کارەبا لە دھۆک کاریگەری خۆی دەبێت لەسەر زیادبوونی بەرھەمی کارەبای ھەرێم

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه