Kurdistan Press - هەواڵێکى خۆش بۆ هاوڵاتیانى سنورى کۆیە ڕاگەیاندرا هەواڵێکى خۆش بۆ هاوڵاتیانى سنورى کۆیە ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکى خۆش بۆ هاوڵاتیانى سنورى کۆیە ڕاگەیاندرا

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، زۆربەی کارە پێویستییەکانی جێبەجێکردنی ڕێگای دووسایدی ھەولێر - کۆیە تەواو بوون و لە داهاتوویەكی نزیکدا دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە.

ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن  ڕایگەیاند: "ڕێگای ھەولێر - کۆیە فشارێکی زۆری لەسەرە و یەک سایدە، بەھۆیەوە گرفتی ھاتوچۆ و ڕووداوی ھاتوچۆی زۆری لێ دەکەوێتەوە، ئێستاش بۆ چارەسەر و دووسایدكردنی ڕێگاكە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕی 560 ملیار و 443 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کردووە."

گوتیشی: "بۆ ئەو مەبەستە، گرێبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار کراوە و ڕاسپێدراوە کە دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکات، دوای کاری پێویست، لە نزیکترین کاتدا دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە."

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە باسی لەوەش کرد: "دووسایدەكە درێژییەکەی 40 کیلۆمەتر دەبێت، بڕیارە لە ماوەی چوار ساڵدا تەواو بکرێت."

ڕۆژی 10/10/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر - کۆیەی دانا، لەو ڕۆژەوەش، دەست بە ڕێكارەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە كراوە و ئێستا لە قۆناغی كۆتاییدایە و بەم زوانە دەست بە دروستكردنی ڕێگاكە دەكرێت.

هەر لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی دووسایدی هەولێر كۆیە، مەسرور بارزانی لە وتارێكدا گوتی: "ڕێگاکە دەتوانێت یارمەتیدەرێکی زۆر بێت بۆ بەستنەوەی شاری کۆیە، تەقتەق و دەوروبەری بە هەولێری پایتەخت و دەبێتە بەشێکی سەرەکیش لە بەستنەوەی هەولێر بە سلێمانی."

سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بەوەش دابوو: "خەڵكی كۆیە شایەنی ئەوەن خزمەتی زیاتر بكرێن، پێشتر لە كابینەكانی پێشووی حكوومەت، بەهۆی ڕێگرییەكان جووتسایدی هەولێر - كۆیە نەكراوە، هیوادارین ڕێگرییەكان نەمێنن بۆ ئەوەی دەستی ئاوەدانی بگاتە هەموو كوردستان."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا