KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە ئیمانیۆل ماكرۆن، سەرۆكی فڕەنسا دەكات، بەبۆنەی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی حكوومەتەوەوە.

ئەمڕۆ هەینی، 13ی كانوونی یەكەم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "ئێكس"ـدا نووسیویەتی: بەناوی هەرێمی کوردستانه‌وه‌ پیرۆزبایی لە بەڕێز فرانسوا بایرو دەکەم كه‌ له‌لايه‌ن سه‌رۆك ماكرۆنه‌وه‌ بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زيران و پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى فه‌ره‌نسا ده‌ستنيشان كراوه‌. هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و بەرپرسیاريه‌تيى نوێیدا بۆ دەخوازم.

هەر لە پەیامەكەدا هاتووە: له‌و بڕوايه‌دام پەیوەندییە مێژوویيیەکانی نێوان هەردوولامان لە گەشەکردن و پێشکەوتن بەردەوام ده‌بن. پابەنديی هه‌رێمى كوردستان بۆ بەهێزکردنی هاريكاريى نێوانمان لە هەموو بوارەکاندا دووپات دەکه‌مەوە بە شێوەیەک کە خزمەت به‌ ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كانمان بکات.

ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی فڕەنسا بە فەرمی فرەنسوا بایرۆ، سەرۆكی حزبی یەكێتیی دیموكراتیی فڕەنسی بۆ سەرۆكی نوێی حكوومەتی وڵاتەكەی لە جێی میشێل بارنیێ دانا، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە حكوومەت ڕاگەیاندبوو، ئەمەش لە ئاكامی لێسەندنەوەی متمانە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه