بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی نۆیەمی هاووڵاتیان، سبەینێ شەممە فهرمانبهرانى بەڕێوەبەرایەتیی خۆراکی هەولێر، دەوام دەکەن.
یاخی نادر، بەرپرسی بریکارەکانی خۆراك له بەڕێوەبەرایەتیی خۆراکی هەولێر، ڕاگەیاند: "بەیانی شەممە 14ی 12ی 2024، لــە بەڕێوەبەرایەتیی خۆراکی هەولێر دەوامی ئاساییە و پشوومان نییە".
ئاماژەی بەوەش دا، هۆکاری دەوام کردنەکە بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی نۆیەمی ئەمساڵە، گوتیشی: "سبەی لیستی بریکاری خۆراک لە بنکەکانی خۆراکی 201 تاوەکو 212 دابەش دەکرێت، هەروەها بنکەی شوێنە دوورەکانیش 222و 223".
ڕوونیشی کردەوە، بریکارەکانی خۆراک دەبێت تاوەکو 19ی12ی2024، پارە بدەن و خۆراک وەربگرن.
وەڵام بدەوه