Kurdistan Press - كورد له‌ پۆسته‌ ئیدارییه‌كانی كه‌ركووك بێبه‌ش ده‌كرێت كورد له‌ پۆسته‌ ئیدارییه‌كانی كه‌ركووك بێبه‌ش ده‌كرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

كورد له‌ پۆسته‌ ئیدارییه‌كانی كه‌ركووك بێبه‌ش ده‌كرێت

د. محه‌مه‌د خورشید، به‌رپرسی لقی (3)ی كه‌ركووكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك به‌نیازه‌ كورد و توركمان له‌ پۆسته‌ ئیدارییه‌كان بێبه‌ش بكات، ئه‌مه‌ش به‌پێی یاسا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و نییه‌ و ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه‌.

د. محه‌مه‌د خورشید  گوتی: "لایه‌نه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌ ئیمزای "رزگار عه‌لی"، له‌ساڵی (2007)ه‌وه‌ رێككه‌وتنێكیان كردووه‌، پۆسته‌كان به‌سه‌ر ‌لایه‌نه‌كانی به‌شداربووی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ دابه‌شكراوه‌، ئێستا "راكان جبووری" وه‌ك پارێزگاری كه‌ركووك نووسراوێكی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌ی پارێزگا كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ ئیدارییانه‌ی ئه‌نجومه‌نی كه‌ركووك هه‌یه‌".

گوتیشی: "دووباره‌ دابه‌شكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌‌، له‌بنه‌ڕه‌تیشدا ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ كورد و توركمان له‌و پۆستانه‌ بێبه‌ش بكات، ده‌نگی عه‌ره‌ب زیاد بكات، له‌كاتێكدا لیستی برایه‌تی (26) كورسی هه‌بووه‌ و توركمان (9) كورسی هه‌بووه‌ و عه‌ره‌ب (6) كورسیان هه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌و ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای (32) دابه‌شی بكاته‌وه‌، بۆیه‌ پێمانوایه‌ ده‌یه‌وێت رێژه‌ی عه‌ره‌ب زیاد بكات و كورد و توركمان بێبه‌ش بكات".

د. محه‌مه‌د خورشید روونیكرده‌وه‌، "له‌ رووی یاساییه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی راگرتووه‌، ئێستا بابه‌ته‌كه‌ له‌به‌رده‌م دادگای فیدراڵییه‌، دادگای فیدراڵیش دوای پێكهێنانی، تانه‌كه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌".

ئاشكراشی كرد، "ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌، ئه‌نجومه‌نێكی چاودێری و یاسادانه‌، هه‌ندێك جار بۆ پێدانی زانیاری و ده‌ركردنی رێنماییه‌، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی نییه‌، به‌ڵام پارێزگاریش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه‌ تا ده‌ستكاری پۆسته‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بكات، ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌، واتا ئه‌مه‌ ده‌ستوه‌ردانه‌ له‌ كاری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ بۆ كاری یاسادانان، ئه‌مه‌ له‌ رووه‌ ده‌ستوورییه‌كه‌شه‌وه‌ نابێت".

د. محه‌مه‌د خورشید روونیشیكرده‌وه‌، "جگه‌ له‌كاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌، به‌پێی یاسای ئه‌و پارێزگایانه‌ی له‌ هه‌رێمدا رێكنه‌خراون، بواری ئه‌مه‌ نه‌داوه‌، له‌كاتێكدا پارێزگارێكی سه‌پێنراوی ناشه‌رعی ئه‌و كاره‌ بكات، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌كو پارتی دیموركراتی كوردستان ئه‌م ده‌ستكاریكردنه‌كان ره‌تكردووه‌ته‌وه"‌.

سه‌باره‌ت به‌ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، "ئه‌م بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندی به‌ لیستی برایه‌تییه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كه‌كان قسه‌مان كردووه‌ و هه‌موو لایه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكین، كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌وڵه‌ی "راكان  جبووری" قه‌بووڵ نه‌كرێت".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه