ئەمشەو پێنجشەممە 12/12/2024، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "ئێستا هەورێکی چڕی باراناوی گەیشتووەتە سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا چڕبوونەوەی هەورە کەڵەکەبووەکان زیاتر دەبێت و درەنگانی ئەمشەو پێنجشەممە لەسەر هەینی بارانبارین دەستپێدەکات و تەواوی ناوچەکانی پارێزگای هەولێر، دهۆک، موسڵ، ئیدارەی زاخۆ، ئیدارەی ڕاپەرین، سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و کەرکووک دەگرێتەوە."
ئەوەشی خستووەتە روو: "لە کاتەکانی بەرەبەیان بۆ کاتی پێش نیوەڕۆ کاریگەری شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکان ئەگەری تاوەبارانی مامناوەند بۆ بارانی بەخوڕ هەیە بڕو جۆری بارانبارین لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی تردەگۆڕێت، لە ناوچه شاخاوییەکان ئەمشەو هەینی بەفربارین دەیانگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت."


وەڵام بدەوه