Kurdistan Press - بەهۆی سكاڵای هاووڵاتییان دەیان شوێن سزادران بەهۆی سكاڵای هاووڵاتییان دەیان شوێن سزادران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەهۆی سكاڵای هاووڵاتییان دەیان شوێن سزادران

قایمقامی ناوەندیی هەولێر ئاشكرای دەكات، بەهۆی پیسكردنی ژینگە و سكاڵای هاووڵاتییانەوە، بەشێكی خاوەنی مۆلیدەكان سزا دراون و بەردەوامیشن لە چاودێریكردنیان.

ئەمڕۆ سێشەممە 10/12/2024، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر،  رایگەیاند: "ئەو مۆلیدە ئەهلییانەی سەرپێچییان هەبێت، سەرپێچیی ژینگەیی و دووكەڵ و بۆنی ناخۆشیان هەبێت، یان هاووڵاتییان سكاڵایان لەسەر هەبێت، سزا دراون و رێكاری سزادانیش بەردەوامە."

لەناو هەولێر زیاتر لە هەزار مۆلیدەی ئەهلی هەیە و لەدەوروبەری هەولێریش زیاتر لە 900 مۆلیدە هەیە.

ئاماژەی بەوەش دا، لەمساڵدا ژمارەیەكی زۆری خاوەن مۆلیدەكان سزا دراون، گوتیشی: "بەشێكی زۆری مۆلیدەكان سزا دراون، تەنیا سزا و غەرامەی دارایی نییە، بەڵكوو لە رێگەی داواكاریی گشتی بەشێكیان رووبەڕووی دادگا كراونەتەوە، هەندێكیان كەیسەكانیان یەكلایی كراوەتەوە و هەندێكیش لە دادگا ماون."

قایمقامی هەولێر داوای لە هاووڵاتییان كرد، لە هەر شوێنێك سەرپێچیی مۆلیدەكانیان بینی، لێژنەكانی قایمقامیەت و ئەنجوومەنی مۆلیدەكانی لێ ئاگادار بكەنەوە، بۆ ئەوەی رێكاری توندیان بەرامبەر بگیرێتە بەر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا