Kurdistan Press - پەیامێکى گرنگ لە ڕێبەر ئەحمەد سەبارەت بەدۆخى سوریا و عێراق پەیامێکى گرنگ لە ڕێبەر ئەحمەد سەبارەت بەدۆخى سوریا و عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێکى گرنگ لە ڕێبەر ئەحمەد سەبارەت بەدۆخى سوریا و عێراق

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند كە بڕیار دراوە عێراق خۆی لەو ڕووداوانە بە دوور بگرێ كە لە سووریا ڕوو دەدەن و هەوڵی هێوركردنەوەی دۆخەكە بدرێ.

ئەمڕۆ سێشەممە 10/12/2024، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە بارەی پێشهاتەكانی سووریاوە، بە مێدیاكانی ڕاگەیاند: بڕیار درا عێراق خۆی بە دوور بگرێ لە تێوەگلان لەو بارودۆخەی لە دەوروبەری عێراق دەگوزەرێ، هەوڵ بدا لەگەڵ هەموو وڵاتانی دەوروبەری لە ڕووی دیلپۆماسی و پەیوەندیكردنەوە، سەقامگیری و ئارامی بگەڕێتەوە.

ئاماژەی بەوەش كرد: هەروەها ئەو گۆڕانكارییەی لە سووریا دروست بووە، كاریگەریی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی سنوورەكانی نێوان عێراق و سووریا نەبێ.

ڕێبەر ئەحمەد، گوتیشی: سیاسەتی ئێمە لەبارەی ئاوارە و پەنابەران، ئەوەیە هەر كەسێك ئازادە لێرە بمێنێتەوە، لێرە نە دەسەڵاتی خۆمان بە كار دێنین، نە بە زۆر كەس دەنێرینەوە، هەر كاتی باردۆخ ئارام و لەبار بوو بۆ گەڕانەوەی پەنابەران، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ئاسانكارییەكیان بۆ دەكا كە ئارەزوومەندانە بە سەربەرزی و شكۆوە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا