وا دوو مانگ زیاتره مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دوا كه‌وتووه و تا ئێسته‌ش واده‌یه‌ك بۆ ناردنی ته‌واوكاری مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه دیار نییه، به‌هۆیه‌وه تا ئێسته وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم نه‌یتوانیوه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات.
حكوومه‌تی عێراق 761 ملیار دیناری بۆ مووچه‌ی مانگی 10ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕه‌وانه كردووه، به‌ڵام كه‌متر له‌و بڕه‌ی ناردووه كه فه‌رمانبه‌ران پێویستیانه، به‌هۆیه‌وه دوو مانگ زیاتره به‌غدا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی له چاوه‌ڕوانیدا هێشتووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران له سنووری سلێمانی بایكۆتی ده‌وامیان كرد و ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی، چاودێرانیش پێیان وایه پێویسته فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ناڕه‌زاییه‌كانیان به ئاڕاسته‌ی گوشار دژی به‌غدا بگۆڕن، چونكه به‌غدا هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌كانیانه نه‌ک حكوومه‌تی هه‌رێم.
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌موو حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م، محه‌مه‌د نه‌به‌ز چاودێری سیاسی، راگەیاند، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به باشی ئاگه‌داری هۆكاری دواكه‌وتنی دوو مانگ مووچه‌كانیانن و ده‌زانن كێ بیانوو ده‌گرێت و هه‌ر جارێك به بیانووی جیاواز مووچه‌كانیان دوا ده‌خات یا ئه‌وه‌ی ده‌ینێرێت لێی ده‌بڕێت و كێشه بۆ دابه‌ش كردنی مووچه دروست ده‌كات، بۆیه پێویست ناكات خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو كات به‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگرن، چونكه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری بووه جێبه‌جێی كردووه به‌رانبه‌ر به‌غدا.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، پێویسته ناڕازییه‌كانی هه‌رێم له‌وه تێبگه‌ن ئه‌وه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی دواخستووه حكوومه‌تی ناوه‌ندییه نه‌وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێم كێشه‌ی بۆ دروست كردبێت، بیانووه‌كانی به‌غدا بۆ دواخستنی مووچه كۆتایی نایه‌ت ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو داهاته‌كانیش ڕاده‌ستی به‌غدا بكات، هه‌ر بۆیه پێویسته مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ناڕه‌زایه‌تییەكانیان به ئاڕاسته‌ی گوشار دژی به‌غدا بگۆڕن، چونكه به‌غدا هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌كانیانه.


وەڵام بدەوه