KurdistanPress...

CLOSE

کەشی چەند ڕۆژێک ڕاگەیاندرا و ئەگەری باران بارین هەیە

دەستەی كەشناسیی عێراقی پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ رۆژانی داهاتوو بڵاو كردەوە و ئاماژەی داوە كە پلەكانی گەرما بەرزبوونەوەیەكی كەم تۆمار دەكەن و لە ناوچەكانی ناوەڕاست و هەرێمیشەوە ئەگەری بارانبارین لە ناوەڕاستی هەفتە هەیە. 

ئەمڕۆ هەینی شەشی كانوونی یەكەمی 2024، دەستەی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی عێراق بڵاوی كردەوە كە سبەی شەموو كەشوهەوا هەوریی یا نیمچە هەوریی دەبێت لە تەواوی ئاسمانی عێراق و پلەكانی گەرمایش نزیك دەبن لە پلە گەرمیە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ و بەرزترینی لە بەغدا و ئەنبار دەبێت كە 21 پلەیە و هەولێر و كەركووكیش 19 پلە و دهۆك و دیالەیش 18 تۆمار دەكەن لە بەرزترین پلەی گەرمیاندا و سلێمانیش 17 پلە. 

لەبارەی كەشی رۆژی یەكشەمیشەوە ئاماژەی داوە بەهەمان شێوە پلەكانی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ و رۆژی شەموو دەبێت و ئاسمانی ناوەڕاست و باكوری وڵاتیش بە زۆری هەوریی دەبێت. 

بەپێی دەستەكە، رۆژی دووشەم ئەگەرێكی لاوازی بارانبارین هەیە لە هەردوو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و ناوەڕاستی عێراق و پلەكانی گەرمایش گۆڕانكارییان بەسەر نایەت. 

لەبارەی رۆژی سێشەمەوە دەستەی كەشناسیی پێشبینی كردووە كە ئاسمان بە زۆری ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و كەمێك پلەكانی گەرمایش بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن بەراورد بە رۆژانی پێش خۆی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه