بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بە بوونی تەرمێک لە فلکەی زراعە لە بینایێک، دوای گەیشتنی هێزەکانمان بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کە کەسێک بەناوی (عیسی حلیل ئۆنەل)،بە رەگەز تورکە، تەمەن (٦٤) ساڵ، لەلێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە تەرمەکە ماوەیەکە لەوێ کەوتووە و ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا بۆ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی بزانرێت، هێزەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە.
وەڵام بدەوه