Kurdistan Press - سامان به‌رزنجی: ژماره‌كان هه‌ڵكشان و له‌ دوێنێوه‌ 725 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون سامان به‌رزنجی: ژماره‌كان هه‌ڵكشان و له‌ دوێنێوه‌ 725 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سامان به‌رزنجی: ژماره‌كان هه‌ڵكشان و له‌ دوێنێوه‌ 725 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 725 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون و 5 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

سامان به‌رزنجی، له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: ئاماری تووشبوون به‌ راده‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه‌. ئاماره‌كان مه‌ترسیدارن. رێژه‌ی مردن به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

گوتیشی: هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه‌ و راپۆرتێكی ورد له‌ باره‌ی ره‌وشی كۆرۆنا ئاماده‌ ده‌كات.

له‌ باره‌ی پێكوته‌ی كۆرۆناوه‌، سامان به‌رزنجی باسی له‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر فه‌رمانی به‌كارهێنانی ده‌ربچێت، له‌ سبه‌یه‌وه‌ ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی پێكوته‌ی كۆرۆنا.

روونیشیكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی به‌ سیستمێكی ئه‌لیكترۆنی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌ستنیشان ده‌كات، كه‌ پێویستیان به‌ وه‌رگرتنی پێكوته‌ هه‌یه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تیمه‌كانی ته‌ندرووستی، پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و تووشبووانی نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا پێكوته‌یان پێ ده‌درێت و بڕه‌كه‌ی 43 هه‌زار و 800 پێكوته‌یه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه