ئەمڕۆ شەممە 30ی تەممووزی 2022، سەرۆک مەسعود بارزانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەشداریی کرد لە رێوڕەسمی پێشوازیکردن لە هێنانەوەی رووفاتی 100 شەهیدی ئەنفالکراوی بارزانییەکان و تێیدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
پوختەیەک لە گوتەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی:
• سی و نۆ ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ رژێمی به‌عس هه‌شت هه‌زار بارزانیی راپێچ كرد بۆ بیابانه‌كانی باشووری عێراق، تەنها تاوانیان ئه‌وه‌بوو، بارزانی بوون.
• هیچ كێشه‌یه‌ك نییه چاره‌سه‌ری نه‌بێت، ئه‌گه‌ر نیازی باش هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردن، كێشه‌ی نه‌وت و غاز و بودجه و كێشه‌كانی دیكه هه‌موویان شیاوی چاره‌سه‌ركردنن، به‌ڵام به تێڕوانینی من كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی و مه‌ترسیدار، بوونی ئه‌و كەلتووره‌یه كه ئه‌و تاوانانه به‌رهه‌م ده‌هێنێت، پێویسته ئه‌و كولتووره ریشه‌كێش بكرێت.
• ئەمە حەلقەیەک بوو لە زنجیرەیەک تاوانی گەورەی دەرهەق بە گەلی کوردستان، وەک بێسەروشوێنکردنی 12 هەزار لە کوردانی فەیلی، کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و چەندین شوێنی تری کوردستان و ئەنفالی سەرتاسەری کە تێیدا 182 هەزار کەسی بێ‌تاوان لە بیابانەکانی باشووری عێراق زیندەبەچاڵ کران.
• تا ئێستا توانراوه ژماره‌یه‌ك له رووفاتی شه‌هیدان بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام هێشتا زۆریان ماوه، تا رووفاتی یه‌ك شه‌هیدیش مابێت، ئێمه له هه‌وڵەکانی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین.
• رژێمی بەعس بە دڵێکی رەقتر لە بەرد و بە خوێنێکی سارد ئەو هەموو خەڵکە بێتاوانەی شەهید کرد و دڕندایەتی خۆی بۆ هەموو جیهان دەرخست، لەبەرامبەر ئەوەدا گەلی کوردستان لە راپەڕینی ساڵی 1991 مرۆڤدۆستی و رەوشتبەرزیی خۆی نیشان دا، ئەو هێزانەی کە تاوانی ئەنفالیان ئەنجامدابوو هەموو کەوتنە بەردەستی خەڵکی کوردستان، بەڵام تۆڵەی خەڵکی کوردستان بە شێوەیەکی جیاواز بوو، ئەو خەڵکەیان ئیزن دا و رەوشتی بەرزی خۆیان نیشان دا.
• لە بێکەسیی کورد نەبووایە، ئەو کارەساتەی لە کوردستان روویدا هیچی کەمتر نەبوو لەوەی لە ئەفریقای باشوور رووی دا، بەڵام بە داخەوە نە کورد توانیی ئەم هەڵوێستە بەرزەی خۆی بە جیهان بناسێنێت نە جیهانیش بایەخی پێدا.
• ئەم تاوانانە زۆر گەورەن و برینەکان زۆر قووڵن و لەبیر ناکرێن، بەڵام پێویستە بەردەوام بین لەسەر ئەو رەوشتە بەرزەی خۆمان.
• پێویستە رێگەنەدرێت تاوانی رژێم ببێتە هۆی دوژمنایەتی نێوان گەلان، رژێمەکانی دێن و دەڕۆن بەڵام میللەتان دەمێنن، لەبەر ئەوەی دەبێت ئەو برایەتییە و ئەو یەکتر قبووڵکردنە هەر بمێنێت.
• ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرلەمانی کوردستان و دادگای تەمیزی عێراق بڕیاریان دا کە ئەمە جینۆسایدە، حکوومەتی عێراقیان پابەند کردووە هەموو هاوکارییەک بکات بۆ هێنانەوەی رووفاتی شەهیدەکانمان و قەرەبووی کەسوکاری شەهیدان.
• چاوەڕوانیمان لە هاوپەیمانان ئەوە بوو لە دوای 2003 کە هاوکارمان بن بۆ ئەوەی کەمێک لە خەم و ئازاری کەسوکاری شەهیدان سووک بکرێت و کەم بکرێتەوە، بەڵام بەداخەوە ئێمە پیچەوانەمان بینی.
• قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان، ئه‌ركێكی یاسایی و ئه‌خلاقی حكوومه‌تی عێراقه و ئومێدەوارین به‌و ئه‌ركه هه‌ستێت.
• ئێمه زۆر نیگه‌رانین له‌و قه‌یرانه‌ی کە ئێستا عێراق تێیدایه.
• بەداخەوە له دوای رووخانی رژێم لە 2003 سوود له ده‌رفه‌ته‌كه وه‌رنه‌گیرا، ده‌ستوور به‌لاوه نرا و کاری پێ نەکرا، لەجیاتی ئەوەی هۆكاری گرفتەکان چاره‌سه‌ر بکرێن، مامه‌ڵه‌ی لەگەڵ ئەنجامەکان کرا ئەویش مامەڵەکردنێکی هەڵە.
• خه‌ڵكی عێراق به تێکڕا، ئه‌وه‌نده ئازاریان چەشتووه، شیاوی ئه‌م ژیانه نین کە ئێستا تێیدان.
• ئومێده‌وارین هه‌موو لایه‌ك هه‌ست به به‌رپرسیارێتی خۆیان بكه‌ن و به نیازێكی پاك و ئیراده‌یه‌كی پۆڵایین ئه‌م قه‌یرانه كۆتایی بێت و خەڵکەکە بە بەختەوەری و ئاسوودەیی بژین و جارێكی دیكه ئه‌م جۆره كاره‌ساته نه‌بینینه‌وه.
وەڵام بدەوه