لە هەڵەبجە دەزگای خێرخوازیی بارزانی ٢٠ قوتابخانە نۆژن دەكاتەوە
بەرپرسی ئۆفیسی هەڵەبجەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، نۆژەنكردنەوەی (٢٠) قوتابخانەی سنوری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەی ڕاگەیاند
كارزان سەلام، بەرپرسی ئۆفیسی هەڵەبجەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئەمڕۆ شەممە(٣٠/٧/٢٠٢٢)، لە پرێس كۆنفڕانسێكدا، ڕایگەیاند:”ئۆفیسی هەڵەبجەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئەمڕۆ پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی (٢٠) قوتابخانەی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت”.
بەرپرسی ئۆفیسی هەڵەبجەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، گوتیشی:”ئەم پڕۆژەیە، پڕۆژەیەكی دەزگای دەزگای خێرخوازیی بارزانییە و پێكهاتووە لە نۆژنكردنەوەی (٢٠٠) قوتابخانە لە تەواوی پارێزگاكانی كوردستان”.
وەڵام بدەوه