Kurdistan Press - سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی قەتەر دەكات سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی قەتەر دەكات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی قەتەر دەكات

رۆژی چوارشەممە 24ـی ئاداری 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر و شاندێكی یاوەری كرد.

لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا وەزیری دەرەوەی قەتەر سڵاوی ئەمیری قەتەری بە سەرۆك بارزانی گەیاند و پێزانینی هەبوو بۆ گەشەسەندن و سەقامگیریی هەرێم و، ڕایگەیاند كە لە هەرێمی كوردستان دەرفەتی زۆر باش بۆ سەرمایەگوزاری هەیە. ئەوەشی خستەڕوو كە كردنەوەی كونسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر دەبێتە زەمینەیەكی باش بۆ كاركردن لەسەر ئەو دەرفەتە ئابووری و سەرمایەگوزارییانەی لە هەرێمی كوردستاندا هەن. هیواشی خواست كە پەیوەندییەكانی هەردوولا گەشەسەندن بەخۆیەوە ببینێت.

لای خۆیەوە سەرۆك وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی لە كردنەوەی كونسوڵخانەی قەتەر لە شاری هەولێر و پێشوازیشی لە فراوانبوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و قەتەر كرد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه