Kurdistan Press - بۆ یەکەمجار خانمە پێشمەرگەیەک بڕوانامەیەکی شاهانەی بەریتانیی سەربازیی پێدەدەرێت بۆ یەکەمجار خانمە پێشمەرگەیەک بڕوانامەیەکی شاهانەی بەریتانیی سەربازیی پێدەدەرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بۆ یەکەمجار خانمە پێشمەرگەیەک بڕوانامەیەکی شاهانەی بەریتانیی سەربازیی پێدەدەرێت

خانمە پێشمەرگەیەک کە خەڵکی هەرێمی کوردستانە، لە لایەن ئەکادیمیایی سەربازیی شاهانەی بەریتانیا ساندهورست، راهێنانی پێکرا و پلەی سەربازیی پێبەخشرا.

میدیا مەستی تەمەن 30 ساڵ، پێشتر وەک پزیشک لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی هێزەکانی پێشمەرگە خزمەتی کردووە و دواتر بەشداریی لە راهێنان و خولی ئەکادیمیی ساندهورستی کردووە.

لە مەراسیمێکدا، لە لایەن سوپای بەریتانیاوە بڕوانامەی تەواوکردنی خولەکە بە سەرکەوتویی درایە میدیا و 18 کەسی دیکە.

یەکەمجارە خانمێکی کورد لە راهێنانێکی ئاستبەرزی هاوشێوە بەشداریی دەکات و سوپای بەریتانیاش بە هەنگاوێکی کەم وێنە ناوی دەبات.

میدیا مەستی لەبارەی ئەو ئەزموونە نوێیەی رایگەیاندووە: ''دوو هەفتەی یەکەم سەخت بوو، بە تایبەت نووستن لە کەشوهەوایەکی زۆر سارد''.

میدیا شانازی بە بڕوانامەکەی دەکات و دەڵێت: ''هەرگیز بڕوام نە ئەکرد ئەم خولە تەواو بکەم و بگەمە ئێستا''.

بەریتانیا وەک بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ جەنگی دژ بە داعش، مەشق و راهێنان پێشکەش بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه