له چوارچێوه‌ی سه‌ردانی شاندی فه‌رمیی ئه‌نجوومه‌نی ڕاژه‌ی گشتیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێریی دارایی حكوومه‌تی عێراق كۆ بوونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌كه، سیراج بارزانی سه‌رۆكی شاندی هه‌رێم، چه‌ند خاڵێكی گرنگی پێوه‌ست به پرۆسه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكاتی هه‌رێم و په‌سندكردنی میلاكات له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، بۆ یه‌كه‌مجار دوای ساڵی 2013 خسته ڕوو.
دیوانی چاودێریی دارایی حكوومه‌تی فیدراڵ، پشتگیریی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت به په‌سندكردنی میلاكاتی گشتی، وه‌ك هه‌نگاوێك به ئاراسته‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكاتی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ربڕی، كه كاریگه‌ریی ڕاسته‌خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی دامه‌زراندن له‌سه‌ر میلاكی هه‌میشه‌یی، به پشتبه‌ستن به پله‌كانی جووڵه‌ی میلاكی په‌سندكراو.
هه‌روه‌ها دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی ڕاسپێراوان به خزمه‌تی گشتی، به‌پێی یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵ ژماره 13ی ساڵی 2023.
هه‌روها دیوانی چاودێریی دارایی حكوومه‌تی فیدراڵ ئاماژه‌ی به‌وه دا، به‌پێی یاسای ژماره حه‌وتی ساڵی 2011ی ئه‌نجوومه‌نی ڕاژه‌ی گشتیی هه‌رێم، پێویسته دۆسیه‌ی دامه‌زراندن له‌سه‌ر میلاكی گشتی، بۆ تێكڕای دامه‌زراوه‌كانی ڕاژه‌ی شارستانی، به هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ڕاژه‌ی گشتی، هاوشێوه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ ئه‌نجام بدرێت.
وەڵام بدەوه