Kurdistan Press - هۆشداری لە جۆرە سۆپایەکی مەترسیدار دەدرێت هۆشداری لە جۆرە سۆپایەکی مەترسیدار دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداری لە جۆرە سۆپایەکی مەترسیدار دەدرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕێکلام بۆ جۆرە سۆپایەک دەکرێت و دەگوترێت بە گاز و نەوت و ڕۆنی پیس کار دەکات، پسپۆڕێکی بواری ژینگەیی مەترسی بەکارهێنانی ئەم جۆرە سۆپایە دەخاتە ڕوو و دەڵێت: "وەک دانای پاڵاوگەیەکی بچووکە لە ماڵەکان."

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند فرۆشیارێک ڕێکلام بۆ سۆپایەک دەکەن و باس لەوە دەکەن بە ڕۆن و گاز و نەوتی پیس کار دەکات، لە وڵاتەکانی وەک ئێران و سووریا هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، لە بازاڕە جیاوازەکانی هەولێریش بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێن.

لەمبارەیەوە ڕێبوار خدر، پسپۆڕی ژینگە و مامۆستای زانکۆ  ڕاگەیاند: "بەکارهێنانی ئەم جۆرە سۆپایەی کە بە نەوت و گاز و ڕۆنی پیس کار دەکات، کاریگەریی لەسەر پیسکردنی ژینگەی شارەکان هەیە، دەبێتە هۆی پیسبوونی هەوا، ئاو و خاک، هۆکارێکی سەرەکیین بۆ زۆربوونی نەخۆشییەکانی ژێرپەنجە و چەندان نەخۆشیی تر."

ڕێبوار خدر ئاماژەی بەوەش دا: "بەکارهێنانی ئەم جۆرە سۆپایە لە ماڵەکان کاریگەریە خراپەکانی لە پاڵاوگەیەک زیاترە، بەهۆی ئەوەی دووکەڵی پاڵاوگەیەک دەکرێت لەنێو شارەکان دوور بێت و چەند فلتەرێکی هەبێت، کاریگەریی ڕاستەوخۆی نەبێت لەسەر هاووڵاتیان، بەڵام بەکارهێنانی ئەم جۆرە سۆپایە لە ماڵەکان، بەهۆی نزیکیی لە خەڵکەوە، کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە."

ڕێبوار خدر جەختیشی کردەوە: "بەکارهێنانی ئەم جۆرە سۆپایە بە واتای دانانی پاڵاوگەیەکی پچووک دێت لە ماڵەکان و کاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر بەکارهێنەرانی و ژینگەی دەوروبەری، داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە بەکارهێنانی ئەم جۆرە سۆپایە دوور بکەونەوە."

لە لایەکی ترەوە، نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر گوتی: "ئێمە بەدواداچوونی پێویست دەکەین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ زانینی چۆنیەتیی هاوردەکردن و ڕێگریکردن لە ساغکردنەوە و فرۆشتنی لە شاری هەولێر."

قائیمقامی هەولێر جەختیشی کردەوە: "هەر شتێک مەترسی لەسەر ژینگە و تەندروستیی هاووڵاتیانی شاری هەولێر دروست بکات، ڕێگەی پێنادرێت و ڕێکاری پێویستی بەرامبەر دەگیرێتە بەر."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا