سەرۆکی کۆریای باشوور رایگەیاند، لەژێر دەسەڵاتی سەربازیی هەموو چالاکییە سیاسییەکان قەدەخە دەکات و ئەو هەنگاوەش بۆ رێگریکردنە لە هەڕەشەکانی کۆریای باکوور لەسەر وڵاتەکە
یوان سووک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور رایگەیاند، ئەو بڕیارە بۆ لابردنی ئەو کەسانەیە کە لە وڵاتەکەدا پشتیوانی لە کۆریای باکوور دەکەن. هەروەها بۆ پاراستنی دەستووری وڵاتەکەیە.
سەرۆکی کۆریای باشوور پارتی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەکەش بە پشتیوانیکردنی کۆریای باکوور تۆمەتبار دەکات.
جۆن کێربی، گوتەبێژی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێت، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ کۆریای باشوور لە پەیوەندیدایە و "لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکەین."
وەڵام بدەوه