KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات

رۆژی سێشەممە 3ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەڵاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.

لەم دیدارەدا کە بەڕێز مەکسیم ڕوبین کونسوڵی گشتی ڕووسیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، باڵیۆزی ڕووسیا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆک بارزانی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کەشێکی ئارام و بە بەشداری ڕێژەیەکی بەرچاوی خەڵک، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەرێمی کوردستان.

لە بەشێکی دیکەی ئەم دیدارەدا باس لە هەنگاوەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕالی عێراق و پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر  تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه