ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی دانیشتنەکەی بۆ سبەی دووشەممە 2/12/2024، دواخست.
بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی یاساکانی لێبوردنی گشتیی و باری کەسی کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی دانیشتنەکە بۆ سبەی دووشەممە دواخرا.
سەرچاوەیەک بە ئاژانسی (شەفەق نیوز)ی ڕاگەیاندووە: "ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران ناڕەزایی خۆیان لە دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران دەربڕی و دەستیان کرد بە دەرچوون لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران، چونکە دانیشتنەکە چوار کاتژمێر دواکەوت لە کاتی دیاریکراوی خۆیەوە."


وەڵام بدەوه