دادگای هه‌ڵه‌بجه سزای شه‌ش مانگ زیندانیی به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووس و كامێرامانی پێشووی كه‌ناڵی كوردستان24 دا، به‌هۆی سكاڵای به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی گشتیی هه‌ڵه‌بجه.
كه‌سێكی نزیك له محه‌مه‌د هه‌ڵه‌بجه‌یی، ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د ڕۆیشتووه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ر له‌سه‌ر سكاڵای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه، دادوه‌ر پێ گوتووه ملیۆنێك غه‌رامه ده‌بێت بده‌ی، ئه‌ویش گوتوویه‌تی ناتوانم ئه‌م پاره‌یه بده‌م، دادوه‌ر سزای شه‌ش مانگ به‌ندكردنی داوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه چه‌ند ساڵێكه ئه‌م كه‌یسه به‌رده‌وامه، تا ئه‌مڕۆ دادوه‌ر كۆتا بڕیاری له‌سه‌ر دا به‌وه‌ی یان ده‌بوو یه‌ك ملیۆن غه‌رامه بدات یان شه‌ش مانگ زیندانی بكرێت، محه‌مه‌د به‌هۆی نه‌بوونی پاره‌وه غه‌رامه‌كه‌ی نه‌دا و شه‌ش مانگ زیندانی دەكرێت.
پێشتر له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه سزای زیندانیكردنی بۆ ده‌رچوو، زیاتر له 24 سه‌عات له زیندان بوو له ژێر گوشاری میدیا و ڕۆژنامه‌نووسان به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا، ئه‌مڕۆ جارێكی تر سزای شه‌ش مانگ زیندانی بۆ ده‌رچوو.
وەڵام بدەوه