KurdistanPress...

CLOSE

بانکێکی تری عێراقی هاتە نێو هەژماری من

بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رگاكانی خۆی ده‌كاته‌وه‌ بۆ به‌ نیشتمانیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.

بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوی كرده‌وه‌، ده‌رگاكانی به‌ڕووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستاندا كردووه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ به‌نیشتمانی (ته‌وتین)ی مووچه‌كانیان بكه‌ن،  له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من" به‌ هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

دوو لقی بانكه‌كه‌ له‌ هه‌ولێر هه‌یه‌، لقێك له‌ سلێمانی و دهۆكیش له‌ قۆناغی كردنه‌وه‌یدایه‌، هه‌روه‌ها ئامێری ATM  كه‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌ و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ بانكییه‌كان بۆ مووچه‌خۆران دابین ده‌كات، له‌وانه‌ش قه‌رزی كه‌سی، پاره‌داركردنی پڕۆژه‌ بچووكه‌كان، هه‌روه‌ها كارتی بانكی كه‌ وا ده‌كات خاوه‌نه‌كانیان له‌ هه‌موو وڵاتانی دنیا توانای به‌كارهێنانیان هه‌بێت، به‌ نرخی فه‌رمیی بانكی ناوه‌ندی عێراقی و هه‌موو جۆره‌كانی هه‌ژمار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی بانكی دیجیتاڵی وه‌ك ئه‌پڵیكه‌یشنی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان.

ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، ئێسته‌ ده‌توانن چێژ له‌و سوودانه‌ وه‌ربگرن كه‌ بانك پێشكه‌شیان ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاسانكاری دارایی به‌ده‌ست بهێنن به‌ كارتی به‌نیشتمانیكراو (ته‌وتینكراو)ی مووچه‌ و كارتی كرێدت، كه‌ ده‌رگایه‌كی فراوانی بێ سنوور به‌ڕووی جیهانێكی داراییدا ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدا.

بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی و فراوانكردنی چالاكییه‌ بانكییه‌كانی.

پڕۆژه‌ی‌ هه‌ژماری‌ من له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان بۆ به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت و ئێسته‌ له‌ قۆناغی‌ فراوانبووندایه‌. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه