Kurdistan Press - سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ، پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا دەربارەی کاندیدی سەرۆککۆمار کۆ دەبنەوە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ، پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا دەربارەی کاندیدی سەرۆککۆمار کۆ دەبنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ، پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا دەربارەی کاندیدی سەرۆککۆمار کۆ دەبنەوە

د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تا ئێستا ھیچ ڕێککەوتنێک لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمارەوە نەکراوە لەنێوان پارتی و یەکێتیدا، ھەردوولا کاندیدی خۆیان ھەیە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، بەڵام پارتی پێشنیاری نوێی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆککۆمار کردووە، ئەویش لە ڕێگەی پەرلەمانی کوردستانەوە.''

سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دەشڵێت: "پارتی چاوەڕێی وەڵامی یەکێتییە دەربارەی پێشنیاری نوێ بۆ کاندیدی سەرۆککۆمار و، بڕیارە کۆبوونەوەیەکی دیکە لەسەر ئاستی باڵا لە نێوان پارتی و یەکێتیدا بەڕێوە بچێت.''

د. ڤیان سەبری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق مافی کوردە و پێمان باشە کاندێکی ھاوبەش ھەبێت و کاندیدەکەش ببێتە کاندیدی ھەموو ھەرێمی کوردستان نەک لایەنێکی دیاریکراو، ئەوەیش کاریگەریی خۆی دەبێت بۆ قۆناغی ئێستای کورد لە عێراقدا.''

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا