پرۆژەی ڕووناکی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە فراوانکاری لە تۆڕی کارەبای نیشتمانی 24 کاتژمێری، کارەکانی پرۆژەکە لە حەوت گەڕەکی دیکەی هەولێر جێبەجێدەکرێت.
لە چوارچێوەی فراوانکردنی پرۆژەی ڕووناکی، سبەی شەممە 30-11-2024 کارەکانی پڕۆژەکە لە حەوت گەڕەکی دیکەی هەولێر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای یەکی هەولێر ڕایگەیاند: تیمەکانی پڕۆژەکە لە گەڕەکەکانی شەهیدانی کوران، بەهاری کۆن، کرێکاران، کوردستان، نەسیج، کوران، ڕزگاری، دەست بە چاککردنی پێوەری کارەبای ماڵەکان دەکەن تاوەکو بۆ پرۆژەی ڕووناکی ئامادە بکرێن.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، لە کاتژمێر 8ی بەیانییەوە تاوەکو 5ی ئێوارە ئەو گەڕەکانە کارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، هاوکات لە ماوەی سێ هەفتەدا کارەباکانیان دەبێتە 24 کاتژمێری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناكی لە تەواوی هەرێمی كوردستان بە هاوتەریبی جێبەجێ دەکرێت، دەبێت لە ماوەی دوو ساڵدا سەرجەم دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ببنە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری.
ئەمەش بزانە: پێشتر کەمال محەممەد، وەزیری کارەبا ڕایگەیاند: بە گشتی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان 77 هەزار هاوبەشی کارەبای 24 کاتژمێری هەن
وەڵام بدەوه