KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێکى گرنگ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێره‌وه‌

ئەمڕۆ (هەینی 29ى 11ى 2024)، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگەیاند، ئه‌وه‌ش دوای ڕاگرتنی گه‌شته‌كان بۆ ماوەیەک بەهۆی تەم و گۆڕانی کەشوهەواوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمیی لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند: “چه‌ند گه‌شتێك له‌ چه‌ند وڵاتێكه‌وه‌ بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هه‌ولێر به‌ هۆى ته‌مومژ و گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه‌ دواخران".

ئاشكراشی كرد، كه‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان له‌ كاتژمێر 9ى ئه‌م به‌یانییه‌وه‌ ده‌ستیان پێكرایه‌وه‌ و له‌ ئێستادا گه‌شته‌كان ئاسایی بوونه‌ته‌وه‌.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه