Kurdistan Press - لە بازگەکانی ئەو سنورە حەشدی شەعبی باج و سەرانە لەکاسبکارانی کورد وەردەگرێت لە بازگەکانی ئەو سنورە حەشدی شەعبی باج و سەرانە لەکاسبکارانی کورد وەردەگرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە بازگەکانی ئەو سنورە حەشدی شەعبی باج و سەرانە لەکاسبکارانی کورد وەردەگرێت

خاوەنی چەند کێڵگەیەکی پەلەوەری لە سنووری پارێزگای هەولێر، باس لە باج و سەرانەکانی حەشدی شەعبی لەسەر بەرهەمە پەلەوەرییەکانی هەرێمی كوردستان دەکات و رای دەگەیەنێت كە بەم هۆیەوە ”زەرەر و زیانێکی زۆرمان پێ گەیشتووە."
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/11/2024، عەبدوڵا فەتاح، خاوەنی شەش کێڵگەی پەلەوەری لە سنووری پارێزگای هەولێر،  ڕایگەیاند: "حەشدی شەعبی باج و سەرانەیان لەسەر بەرهەمەکانمان داناوە، بۆ هەر بەرهەڵگرێك کە بۆ خواروو و ناوەڕاستی عێراق بچێت، بە ئارەزووی خۆیان باج و سەرانە دیاری دەکەن، لە یەک ملیۆن تاوەکوو دوو ملیۆن دینار، سەرجەم ئەو باج و سەرانانەش لە ئەستۆی خاوەنی کێڵگەکانە و ئێمەی ڕووبەڕووی زەرەر و زیان کردووەتەوە."
ئاماژەی بەوەش دا: "هەر لە بازگەکانی هەرێمی کوردستان دەرچوویت، واتا لە بازگەکانی پردێوە، باج و سەرانەی حەشدی شەعبی دەست پێدەکات تاوەکوو دەگاتە ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بازگەکانی حەشدی شەعبی پەیوەندییان لە نێوان خۆیاندا هەیە و بێ پێدانی باج و سەرانە، ناتوانین بەرهەمەکانمان لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق ساغ بکەینەوە."
پێشتر مەریوان قەرەنی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رای گویاندبوو، لە میانی كۆبوونەوەكەی ڕۆژی دووشەممە 25ی نۆڤێمبەری 2024ی فراكسیۆنە كوردستانییەكان و سەرۆكی دادگای فیدڕاڵیدا، پرسیارێكی لە سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی كردووە و گوتوویەتی لە هەندێك بازگەی عێراقی ڕێگە بە تێپەڕبوونی بەرهەمەكانی جووتیاران و خاوەن كارگەكانی هەرێمی كوردستان نادرێت و بە جۆرێك مامەڵە دەكرێت كە پێچەوانەی دەستوورە، لە كاتێكدا بەپێی دەستوور دەبێت هاتوچۆی كەسەكان و كاڵاكان لەنێوخۆی عێراقدا ئازادانە بێت، لە بەرامبەریشدا سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی جەختی كردۆتەوە كە ڕێگرییەكانی ئەم بازگانە نایاسایی و نادەستوورییە و دەبێ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ناوخۆی عێراق لەوپەڕی باشوورەوە تا ئەوپەڕی باكوور ئازادانە بێت و نابێ ڕێگریی لە گەیشتنی بەرهەمی هەرێمی كوردستان بە ناوچەكانی عێراق بكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه