وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەموو وەزارەت و فەرمانگەكانی لەبارەی گۆڕانکارییەک لە كاتی ناردنی لیستی مووچە ئاگادار كردەوە.
سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "دوێنێ هەموو وەزارەتەکان ئاگادار کرانەوە، کە گۆڕانکارییەک لە كاتی ناردنی لیستی مووچەی مانگانە کراوە."
ئاماژەی بەوەش دا، سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان ئاگادار کرانەوە، دەبێت هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی 12 بگەیەننە وەزارەتی دارایی، گوتیشی: "دوایین كات 5ی 12یه و ئێمەش پێش 13ی 12 ڕادەستی دارایی فیدڕاڵی دەکەین."
پێشتر پێویست بوو، فەرمانگەکان تاوەکوو 10ی مانگ لیستی مووچە ڕەوانەی دارایی بکەن.
جەختی کردەوە، ئەو ڕێکارە لەسەر داوای دارایی فیدڕاڵ و بەهۆی نزیکبوونەوەی داخستنی ژمێریاریی ساڵی 2024وەیه.
ڕۆژی 26ی 11ی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی کردەوە، لیستی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا.
سەرچاوەکەی دارایی ئەوەشی خستە ڕوو، ئامادەکردن و ناردنی لیستی مووچەی 12 بەهەمان شێوەی مانگی 11یە. گوتیشی: "کەمێک بڕی پارەکە گۆڕانکاری هەیە، ئەویش بەهۆی خانەنشین و سەرمووچه و گواستنەوەیە، كە ئەوەش مانگانە هەر ڕوو دەدات."
جەختی کردەوە، دەبێت لیستی جیاوازیی مووچەی فەرمانبەران، لەگەڵ لیستی مووچە بە سیدییەکی جیاواز و بە کاغەز بۆ دارایی بنێردرێت.
وەزارەتی دارایی زیاتر لە 25 ڕۆژە لیستی مووچەی مانگی 10ی بۆ دارایی فیدڕاڵ ناردووە، بەڵام هێشتا مووچەی مانگی 10ی خەرج نەکردووە.
پێشتر د.محەمەد زراری، بەڕێوەبەری گشتی له دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندبوو "مانگانە لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران و هێزە ئەمنییەکان لای ئێمە وردبین دەکرێت و پاشان بۆ بەغدا دەنێردرێ
ئاگاداریەک لە وەزارەتی دارایی دەربارەی لیستی مووچە
8رۆژ پێش ئێستا |
Focus News |
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
بەغدا بۆچی مووچە نانێرێت؟
1 رۆژ پێش ئێستا
بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەم وڵاتەی هەژاند
1 رۆژ پێش ئێستا
دۆخەکە گەرمە ئەمریکا پێداویستی سەربازی دەگوازێتەوە سوریا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەردۆغان هۆشداری دایە ئەسەد
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەنجومەنی ئاسایش کۆدەبێتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
سەدر هۆشداری دەدات
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه