KurdistanPress...

CLOSE

بڕیاری فرۆشتن و دروستکردنی شووقە و ڤێلا لەسەر موڵکێکی گشتیی سلێمانی جێبەجێ دەکرێت

زەویی كارگەی چیمەنتۆی سەرچنار لە سلێمانی كە بەهاکەی 726 ملیۆن دۆلارە، بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیایەکی وەبەرهێن، دەکرێتە شووقە و ڤێلا و دواتر بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێتەوە.
 
دوای بناری شاخی گۆیژە کە دەکرێتە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون، ئەمەش کاردانەیەکی فراوانی خەڵکی سلێمانی لێکەوتەوە، ئیدارەی گشتیی یەكێتی زەویی كارگەی چیمەنتۆی سەرچنار بە کۆمپانیایەکی وەرهێنان دەفرۆشێت بۆ ئەوەی بیکاتە شووقە و ڤێلا.
 
کارگەکە زیاتر لە 12 ساڵە چۆڵ کراوە، دەکەوێتە شوێنێکی ستراتیژیی سلێمانی و موڵکی گشتییە. ئێستا فەرمانگەکانی سلێمانی ڕاسپێردراون دۆسیەی یاسایی چارەسەر بکەن و ئامادەی بکەن تاوەکو ڕادەست بکرێت، دەبێت وەبەرهێنەرەکەش لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا دەست بە پرۆژەکە بکات.

 زەوییەکە 242 دۆنم زەوییە (605 هەزار مەتر دووجا) بەپێی خەمڵاندن نرخی مەترێک لەو ناوچەیە بەلای کەمەوە 1200 دۆلارە، بۆیە بەهاکەی زیاترە لە 726 ملیۆن دۆلار.
 
 بەپێی ڕێککەوتنەکە لەو بڕە پارەیە 28%ی کە دەکاتە 204 ملیۆن دۆلار، دەدرێتە ئیدارەی گشتیی یەكێتی بەشێوەیەکی نەختینەیی.
 
 زەوییەکە ڕووی ڕۆژهەڵاتی دەکەوێتە سەر دووسایدی "سەرچنار ـ قولەرەیسی" و ڕووی باشووریشی لەسەر "چەمی قلیاسانە" و لە سەرچاوەی ئاوی سەرچنارەوە نزیکە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه