ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 26ی 11ی 2024، ماڵپەری کەناڵی (ئێن ئاڕتی) زمانحاڵی نەوەی نوێ بڵاوی کردەوە، کارزان تاریق، پەیامنێری کەناڵەکە لەلایەن دەزگائەمنییەکانی سلێمانییەوە لەسەر دۆسیەیەکی ڕۆژنامەوانی دەستگیرکراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کارزان تاریق، پەیامنێری کەناڵی (ئێن ئاڕتی) نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر کاری ڕۆژنامەوانی لەلایەن دەزگائەمنییەکانی شارەکەوە دەستگیرکراوە و تاوەکو ئێستا ئازاد نەکراوە.

وەڵام بدەوه