هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا لیژنەیەکی پێکهێنا و تاوەکو ئێستاش لە لێکۆڵینەوە بەردەوامە، ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژەش لە ئەنجوومەنی وەزیران کە تایبەتە بە دامەزراندن، بەدواداچوون بۆ کەیسەکە دەکات.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی گشتی ڕاژە ڕایگەیاند، بەدواداچوون بۆ زیادکردنی ناوی 248 کەسەکە دەکەن کە بە تەزکیەی حیزبی و خزمایەتی لە زانکۆی ڕاپەڕین ناویان بۆ لیستی وانەبێژان زیادکراوە، هەر کەسێک شایستە نەبێت ناوی لادەدرێت.
ئەنجوومەنە هەر لە ڕانیە پێشتر کاری لەسەر کەیسێکی گەندەڵی هاوشێوە کردووە و دامەزراندنی ژمارەیەک فەرمانبەری بە نایاسایی هەڵوەشاندووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین پێویستی بە 24 فەرمانبەر دەبێت وەکو سڕکەر بە شێوازی کرێی ڕۆژانە دایان بمەزرێنێت ڕۆژانە بە 15 هەزار، بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکە ویستوویانە خزم و کەسوکاری خۆیان دابمەزرێن، بە بێدەنگی لیستێکی 24 کەسییان داوەتە ئەنجوومەنی ڕاژە بۆ ئەوەی پەسەندی بکات.
ئەنجوومەنی ڕاژە ئەمەی پێ قبوڵ نەبووە و ڕەتی کردووەتەوە، چونکە لە کابینەی نۆیەم بەسەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران بارزانی دامەزراندن بەشێوەی لیست نەماوە، بەڵکو دەبێت بە ئاشکرا ڕابگەیێنرێت، هەر کەسێک حەز بکات فۆرم پڕبکاتەوە و دواتر بەپێی شایستەبوون سیڤییەکان هەڵبژێردرێن.
لە ئەنجامدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی ڕانیە ناچارکراوە بانگەواز بۆ دامەزراندنی 24 فەرمانبەرەکە بکات، 500 کەس فۆرمیان پڕکردووەتەوە و دواتر بەپێی خاڵبەندی و شایستەبوون فەرمانبەرەکان هەڵبژێردران.
وەڵام بدەوه