Kurdistan Press - بەفەرمی لێبوردنی گشتی توێژێكی كۆمەڵگە ناگرێتەوە بەفەرمی لێبوردنی گشتی توێژێكی كۆمەڵگە ناگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەفەرمی لێبوردنی گشتی توێژێكی كۆمەڵگە ناگرێتەوە

وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی ئافرەتان ڕای گەیاند، "بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەت، نابێت تاوانبارانی كوشتنی ئافرەت  لێبوردنی گشتیی بیانگرێتەوە".

ئەمڕۆ دووشەم 25ـی تشرینی دووەم، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان، لە ڕۆژی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی ئافرەتان ڕای گەیاند، "زیاتر لە دوو هەزار و 500 ئافرەتی ئێزیدی لە دەستی تیرۆریستانی داعشدا ماون كە تا ئێستە نەمانتوانیوە ڕزگاریان بكەین، بەڵام دامەزراوەكانی حكوومەت لە ژێر سەرپەرشتی و چاودێریی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەت، بە هەموومانەوە لە هەوڵی ئەوەداین لە ئایندەدا بتوانین ئەوانیش ڕزگار بكەین و بتوانین بیانگەڕێنینەوە كوردستان و باوەشی خێزانەكانیان.

وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەڵێ، "هاوتەریب لەگەڵ چالاكییەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، دامەزراوە یاساییەكان و دامەزراوە تەندروستییەكان، بەردەوامیی كاری پەناگەكان، لە سەرانسەری كوردستان لە خزمەتكردن بەردەوامن و هاوئاهەنگییەكی باش هەن لە نێوان ئەنجوومەنی باڵای خانمان و بەڕێوەبەرایەتیی توندوتیژیی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ڕێكخراوەكان و كۆمەڵگەی مەدەنی و لەگەڵ ئاژانسەكانی نێودەوڵەتیی كە هەموومان بەیەكەوە دەتوانین كارێكی باشتر و دەرئەنجامێكی باشتری بدەین."

رێبەر ئەحمەد باسی لەوەش كرد، "حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كابینەی نۆیەمدا چەندان هەنگاوی بە كردار بۆ كۆتاهێنان بە توندوتیژی ناوە، بەشێكیان لەلایەن ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای خانمان ئاماژەی پێ كراوە، ئەوی  تریشیان لەلایەن یەكەكانی پۆلیس و دادگاكان، ڕاوێژكارەكانی كۆمەڵایەتیی كاری گرنگ كراوە و بەردەوامیش دەبین لەم بابەتە".  

 وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئەوەشی گوت، "ئەوەی لە هەمووی گرنگترە ئەوەیە لە ژێر فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەت، نابێت تاوانبارانی كوشتنی ئافرەت،  لێبوردنی گشتیی بیانگرێتەوە، بۆ ئەم بوارەش هەوڵی ڕژد دراوە و هەموو یەكەكانی پۆلیسیش هاتوونەتە راسپاردن كە نابێت هیچ دەرفەتێك لە دەست بدەن بۆ گرتن و ڕادەستكردنی تاوانباران بە دادگا و وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه