Kurdistan Press - هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ ئەفسەرانی هێزەکانی ناوخۆ ڕاگەیەندرا هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ ئەفسەرانی هێزەکانی ناوخۆ ڕاگەیەندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ ئەفسەرانی هێزەکانی ناوخۆ ڕاگەیەندرا

پلەی سەدان ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆ بەرز دەكرێتەوە

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە لە 24/11/2024 دەرچووە، ئاماژە بە جێبەجێكردنی پلەبەرزكرنەوەی 547 ئەفسەر لە هێزەکانی ناوخۆ كراوە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە كە ئەو ئەفسەرانە بەپێی یاسای راژە و خانەنشینیی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی فیدراڵی، كە لە هەرێمی كوردسان بەركارە، پلەی شایستەی خۆیان پێدەرێت و مووچە و شایستەكانیشیان بەرز دەبێتەوە و فەرمانەكە لە 14/7/2024ەوە جێبەجێ دەكرێت.

لای خۆیەوە هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەو پلەبەرزكرنەوەیە تایبەتە بە ئەفسەرانی هێزەكانی ناوخۆ بۆ خشتەی تەمووزی 2024، هەركەس نۆرەی هاتبێت و لە تاقیكردنەوە و مەرجەكان دەرچووبێت، ئەوە ناوی لە لیستی پلەبەرزكرنەوەكەدا هەیە، دەشڵێت رێنوێنی و رێكارەكانی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران وەكوو خۆیەتی و گۆڕانكاریی تێدا نەكراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا