Kurdistan Press - راگەیاندراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە راگەیاندراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

راگەیاندراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە

لەچوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاکەکان و خۆبەخشەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی چاکسازی و راوێژکاری سەربازی وڵاتی هۆڵەندا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، کار بۆ گواستنەوەی لیوایەکی دیکەی هێزەکانی ٧٠ و٨٠ بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە، دەکەن.

 بۆ ئەم مەبەستە، ئەمڕۆ ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٢، بە سەرپەرشتی لیوا حیکمەت عومەر عوسمان بەڕێوەبەری گشتی تاکەکان و خۆبەخشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ئامادەبوونی عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەلاح سدیق بەڕێوەبەری چاکسازی و کۆڵۆنێڵ بارت راوێژکاری سەربازی وڵاتی هۆڵەندا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.

 کۆبوونەوەکە، بۆ هەڵسەنگاندنی میکانیزم و پلانی چاودێری کردنی گواستنەوەی پێشمەرگە و ئەفسەرانی هێزەکانی ٧٠ و٨٠ بوو، بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە بە مەبەستی دروستکردنی لیوای ٢٢ی پیادە، ئەمەش لە چوارچێوەی پرۆسەی یەکخستن و رێکخستنەوەی هێزەکانی ٧٠ و٨٠یە، لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە. شایەنی باسە، ئەم پرۆسەیە یەکێکە لەو هەنگاوانەی کەوتۆتە بواری جێبەجێ کردن لە پڕۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگەدا، کە تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی بە هاوکاری و هەماهەنگی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان ئەنجامی دەدەن، ئەم پڕۆسەیە بەردەوام دەبێت، تا یەکخستنەوەی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه