مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ماڵباتی هونه‌رمه‌ند زاهیر عه‌بدوڵا كرد.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌مشێوه‌یە: پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كوردستان زاهیر عه‌بدوڵا ده‌كه‌م، كه هونه‌رمه‌ندێكی نیشتمانپه‌روه‌ر بوو و خزمه‌تێكی زۆری هونه‌ری شانۆ و سینه‌مای كوردی كردووه و كه‌سایه‌تییه‌كی هونه‌ریی دیاری شاری هه‌ولێریش بوو. خوای مه‌زن گیانی به به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌واییش به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ببه‌خشێت.
هونه‌رمه‌ند زاهیر عه‌بدوڵا، ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی تشرینی دووه‌م، به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد.
هونه‌رمه‌ند زاهیر عه‌بدوڵا خدر له ساڵی 1958 له گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی هه‌ولێر له دایك بووه، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی كوردستان كه له چه‌ندان دراما و شانۆدا به‌شداریی كردووه.
هونه‌رمه‌ند له ساڵی 1972 بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریی شانۆگه‌رییه‌كی كردووه به ناوی "ئه‌نجامی پوولپه‌رستی" دواتر به‌شداریی ده‌یان شانۆگه‌ری، دراما و فیلمی سینه‌مایی كردووه.
وەڵام بدەوه