Kurdistan Press - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماری رووداوه‌كانی سێ رۆژی نه‌ورۆزی راگه‌یاند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماری رووداوه‌كانی سێ رۆژی نه‌ورۆزی راگه‌یاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماری رووداوه‌كانی سێ رۆژی نه‌ورۆزی راگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماری رووداوه‌كانی هاتووچۆی یه‌كه‌م رۆژ تا ئێواره‌ی سێیه‌م رۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ سنووری ئه‌و پارێزگایه‌ راگه‌یاند.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، فازڵ حاجی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاشكرایكرد، له‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، كه‌ ده‌كاته‌ سێیه‌م رۆژی نه‌ورۆز، 7 رووداوی هاتووچۆ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر روویانداوه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: له‌و 7 رووداوه‌دا 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 26 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ 5 رووداوی جیاوازدا 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 14ی دیكه‌ش برینداربوون، له‌ دووه‌م رۆژی نه‌ورۆزدا یه‌ك رووداوی هاتووچۆ هه‌بووه‌ و بووه‌ هۆی برینداربوونی 7 كه‌س، ئه‌مڕۆش كه‌ سێیه‌م رۆژی نه‌ورۆزه‌ له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا 5 كه‌س بریندار بوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه