Kurdistan Press - دەسەڵاتی پێدانی مۆڵەتی چەک تەنھا لەلایەن وەزیری ناوخۆ، پارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت دەسەڵاتی پێدانی مۆڵەتی چەک تەنھا لەلایەن وەزیری ناوخۆ، پارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەسەڵاتی پێدانی مۆڵەتی چەک تەنھا لەلایەن وەزیری ناوخۆ، پارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رێنماییەکانی پێدانی مۆڵەتی چەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: دەسەڵاتی پێدانی مۆڵەتی چەک لەلایەن وەزیری ناوخۆ، پارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت.

لە رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ هاتووە: "مۆڵەتی دەستداری و هەڵگرتن و نوێکردنەوەی چەکی ئاگرین تفاقی، بەپێی ماددەی پێنج لە یاسای چەک، دەدرێت بە هاووڵاتییانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان".

ئاماژە بەوەشکراوە: "بڕی تفاقی رێگەپێدراو بۆ چەکی ئاگرینی مۆڵەت پێدراو بەمشێوەیە دەبێت: چەکی ئاگرین لە جۆری دەمانچە 45 فیشەك، چەکی ئاگرین قەبارە 39 و 7.62،( 120) فیشەک".

وەزارەتی ناوخۆ، راشیگەیاندووە: "پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دەسەڵاتی مۆڵەتدان لە وەزارەت یان بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ناوخۆی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت، بۆ پێدانی مۆڵەتی دەستداری یان هەڵگرتن یان هەردووکیان بەیەکەوە کە هۆکار و پاساوی رەوای داواکردنی مۆڵەتەکە لە خۆگرتبێت".

بۆ ئەو کەسانەی داوای مۆڵەتی چەک هەڵگرتن دەکەن، روونکراوەتەوە، دەبێ شەش وێنەی رەنگاوڕەنگ، کارتی نیشتمانی عێراقی و ناسنامەی باری شارستانی، هێنانی بەڵگەنامەی (عدم محکومیە) لە بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوان، وەرگرتنی رەزامەندی ئاسایش، هێنانی راپۆرتی پزیشکی لەلایەن لیژنەی پزیشکی فەرمی کە بیسەلمەنێنێت شیاوە بۆ دەستداری و هەڵگرتنی چەک لە رووی دەروونی و جەستەیی و عەقڵییەوە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا