Kurdistan Press - پلانێکى بەرنامە بۆ دارێژراو دژبە هاوڵاتیانى کورد لە کەرکووک لە ئارا دایە پلانێکى بەرنامە بۆ دارێژراو دژبە هاوڵاتیانى کورد لە کەرکووک لە ئارا دایە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پلانێکى بەرنامە بۆ دارێژراو دژبە هاوڵاتیانى کورد لە کەرکووک لە ئارا دایە

لە دوێنێوە لە ماوەی 24 سەعاتدا لە كەركووك پێنج هەزار عەرەب وەك چاودێر دامەزرێنراون، ئەگەرچی پارێزگاری كەركووك گوتی، ئەو كارەمان راگرتووە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی سەرژمێری كەركووك بە ئاگاداری وەزارەتی پلاندانان كارەكەی ئەنجام داوە.

لە دوێنێوە بەڕێوەبەرایەتیی سەرژمێریی كەركووك زیاتر لە پێنج هەزار فەرمانبەری عەرەبی وەك چاودێر بەسەر پرۆسەكەوە تۆمار كردووە و هیچ كوردێكی لەو پرۆسەیەدا بەشداری پێ نەكردووە، ئەمەش وایكرد كورد لە كەركووك گومانەكەیان لە  سەرژمێری زیاتر بێت.

سەرچاوەیەك لەناو بەڕێوەبەرایەتیی سەرژمێریی كەركووك بە "کوردستان پرێس"ی راگەیاند، ئەوەی كراوە پلانێكە لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئیشی بۆ كراوە،  ئامانجەكەش ئەوەیە كورد لە كەركووك ناونووس نەكرێت.

ئەوەی هێزە كوردییەكان لەم چەند رۆژەدا داوایان لەو كەركووكییانە كردووە بگەڕێنەوە شارەكانیان و لەسەر ماڵێكی خزمیان خۆیان ناونووس بكەن، بەپێی سەرچاوەكەی "کوردستان پرێس" زۆرینەی ئەو ماڵانە لەلایەن تیمەكان و ئەو چاودێرە عەرەبانەی دەچنە ناوچە كوردییەكانەوە تۆمار ناكرێن.

ئەو  فەرمانبەر و چاودێرە عەرەبانەی دەچنە ماڵە كوردییەكان دەپرسن، ئەو خانووە چەند ماڵی تێدایە؟ خاوەن ماڵ دەڵێت: سێ ماڵە، ئەوانیش دەڵێن، نابێت خانوو یەك ماڵە و دەبێت یەك ماڵی تێدا بێت.

ئەگەرچی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ بڕیاری دا لەسەر بنەمای سەرژمێریی ساڵی 1957 لە كەركووك سەرژمێری بكرێت، بەڵام بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئەو شارە ئەو بڕیارە جێبەجێ ناكەن.

محەمەد عەلی تەمیم وەزیری پلاندانانی عێراق كە یەكێكە لە سەركردەكانی سوننە، گومان دەكرێت هیچ یەك لەو بەڵێنانەی حكوومەت بە كوردی دا جێبەجێ نەكات، سەرژمێری لە دژی كورد لە ناوچە دابڕێنراوەكان بەكار بێنێت.

هاوكات بەپێی زانیارییەكان، هەموو ئەو عەرەبانەی لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە چوونەتە ناوچە كوردییەكان، بە خەڵكی ئەو ناوچانە تۆمار دەكرێن و ئەمەش پلانێكی وەزیرە سوننەكەی ناو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه