Kurdistan Press - ئەمساڵ جمووجۆڵی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە ئەمساڵ جمووجۆڵی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمساڵ جمووجۆڵی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە

سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان گوتی، شاندی بازرگانی وڵاتان بە بەردەوامی و بەشێوەیەکی بەرچاو بەجۆرێکه‌ ھەفتانە دوو شاند سەردانمان دەکەن بۆ ئەوەی کاری بازرگانی و وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامبدەن، چونکە ھەرێمی کوردستان بۆ کارکردن لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی تایبەتە و ئارامە بۆ کارکردن، بۆیە کۆمپانیاکان دەیانەوێت ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە و لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن.

سەرۆکی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان، دارا جەلیل خەیات، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمساڵ جمووجۆڵی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و بەردەوام شاندی بیانی دێن لە وڵاتان سەردانمان دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن لە ھەرێمی کوردستان دەرفەتیان بۆ برەخسێت و کاری بازرگانی و وەبەرھێنان بکەن و ھەر دوێنێش شاندێکی ئەوروپا سەردانی ئێمەیان کرد، کە کۆمپانیایەکی تێکەڵاو بوو، چونکە ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست تایبەتە بۆ ئەوان، بۆیە دەیانەوێت کارمان لەگەڵ بکەن و پەیوەندی دروست بکەن".

دارا جەلیل خەیات گوتیشی: "ھەفتانە دوو شاند سەردانمان دەکەن و زۆرینەی بیانین و دەیانەوێت ئەو فورسەتەی کارکردن لە ھەرێمی کوردستان ھەیە بقۆزنەوە و کار بکەن، ئێمەش ھەموو ئاسانکاریەکیان بۆ دەکەین چونکە ھەرێمی کوردستان دەرفەتی کارکردنی زۆرە و ئەوانیش مەبەستیانە لە ھەرێم کار بکەن".

خەیات باسی لەوەشکرد: "ئەمساڵ جمووجۆڵی بازرگانی بەراورد بەساڵی رابردوو زۆر زیادی کردووە، چونکە ھەرێمی کوردستان ناوچەیەکی ئارامە بۆ ئەوەی کۆمپانیا بیانیەکان بێن کاری تێدا بکەن بەراورد بە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست".

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه