Kurdistan Press - پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی ( عەقید روکن سامان سابیر سلێمان فەرماندەی فەوجی لیوای یەکی هاوبەش و عەقید محەمەد ڕەزا کەریم ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی نۆی زرێپۆشی سوپای عێراق و ن.ض  شەریف ئەحمەد محەمەدەمین) دەکەم کە بە داخەوە، ئەمڕۆ لە سنووری خورماتوو شەهید بوون. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و هەڤاڵ و هاوسەنگەرەکانیان ببەخشێت.  هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

هەروەها جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆ ڕووبەڕوونەوەی هەڕەشە و کێشە ئەمنییەکان و چەسپاندیی ئارامیی و سەقامگیریی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە .

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2024/11/17

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا