ئەمڕۆ یەکشهممه ڕێکهوتى٢٤ی۷ی۲۰۲۲، بەسەرپەرشتی "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وهزیرى پهروهردهى حکومهتى ههرێمى کوردستان، بەئامادەبوونی بریکاری وەزارەت و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت کۆبوونەوەی ئەنجومەی وەزارەت بەرێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ کرا، کە تێدا بریاردرا :
١- رێکەوتی ١٣ ی ٩ دەوامی فەرمی ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات و سێ رۆژی سەرەتای دەوام بۆ هەڵمەتی هۆشیاری بێت لەسەر چەند بابەتێک کە وەک دەوامی فەرمییە ، پاشان ١٧ی ٩ی ٢٠٢٢ یەکەم رۆژی وانە وتنەوەی فەرمی دەبێت.
٢- پرۆژەی گۆڕینی شێوازی وانە وتنەوە لە چەند قوتابخانەیەکی کوردستان وەک pilot project دەبێت.
٣- راسپاردنی بەڕێز بریکاری وەزیر بۆ سەرپەرشتیکردنی چەند ۆرک شۆپێک سەبارەت بە سیستمی تاقیکردنەوەکان.
٤- پەسەندکردنی رێکخستنەوەی رێکارەکانی دانانەوە و دانانی وانەبێژانی دانەمەزراو.
٥- بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پلانی کاری ساڵی نوێی خوێندن .
٦- پەسەندکردنی ساڵنامەی خوێندنی باخچە و قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.
وەڵام بدەوه