وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، تیمەکانی کارەبا لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی، سەرقاڵی جێبەجێکردنی پلان و کاری پێویستن بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ گەڕەکی سەربەستیی 32/ی پارک لە سەنتەری شاری هەولێر.
دەشڵێت: دانیشتوانی گەڕەکەکە دڵنیا دەکەینەوە لە ماوەیەکی نزیکدا، کارەباکەیان دەبێتە 24 کاتژمێری و لە پچڕانی بەردەوامی کارەبا ڕزگاریان دەبێت.
هەروەها ئاگاداری ئەوەشی کردوونەوە، لە ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، کارەبای گەڕەکەکە تووشی هەندێ پچڕانی کاتی دەبێت، بۆ ئەوەی تیمەکانی کارەبا بتوانن کارەبای 24 کاتژمێری بگەیەننە گەڕەکەکە، سوپاسی هاوکاری و تێگەیشتنیان دەکەین.
پرۆژەی ڕووناکی، پرۆژەیەکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە هەموو کوردستان.
وەڵام بدەوه