Kurdistan Press - ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە...
شوفێرانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کەوا ئەم شەو دوای کاتژمێر ١٢ ی شەو  کامێراکانی تۆمار کردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر له و شەقامانەی کە لەلیستی هاوپێچ ئاماژەی پێکراوە  دەکەوێتە کار بەشێوەی تاقی کردنەوە (تێست) تاوەکو ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١١/٢٠ کاتژمێر (١٢) ی شەو ، لەدوای ئەم کات و بەروارە سەرپێچیەکانی تیژڕۆیی تۆمار دەکرێن لە سیستمی سزادانی هاتووچۆ..
تێبینی //  لە زۆر بەی ئەو شەقامانەی لە لیستەکەدا ئاماژەی پێکراوە لەپێشوو تر کامێرای تۆمار کردنی تیژڕۆیی گەڕۆک  هەبوە بەڵام ئێستا کراوە بەکامێرای جێگیر.
بۆکۆنتڕۆل کردنی هاتووچۆ و کەم کردنەوەی ڕوودوای هاتووچۆ وپاراستنی گیانی هاوڵاتیان ئەو شەقامانەی کامێرای لێنەبوە کامێرای لێ دانراوە . داوا لەشوفێران دەکەین پابەندبن بەخێرایی ڕێگە پێدراو خۆیان بپارێزن لە تیژڕۆیی.  
بەهیوای سەلامەتی بۆهەموان
ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه